كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی چوارگۆنبه‌د له سیرجان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی چوارگۆنبه‌د له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رماندرایی شارستانی سیرجان خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون. كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خێرای كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه.