كرێكارانی مه‌عده‌نی فاریاب له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێشتر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئۆستانی كرمان به دانی مۆڵه‌تێكی دیكه به كارفه‌رمای ئه‌م مه‌عده‌نه به‌مه‌به‌ستی په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به‌م سازمانه، كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه هێنابوو. شایانی باسه، به‌دوای به‌ڵێنی كارفه‌رما سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان، كرێكارانی ناڕازیی گه‌ڕابوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رله‌نوێی له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی كارفه‌رما ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.