
كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب له درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه و بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاریان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره له ئۆستانی كرمان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، به‌دوای ته‌عتیل كرانی مه‌عده‌نی فاریاب به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی ناویان له سامانه‌ی وه‌زاره‌تی كار بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری، چوونه‌ته ئه‌م ناوه‌نده، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه حه‌قی بیمه‌كانیان پێشتر له لایه‌ن كارفه‌رماوه واریز نه‌كراوه و بیمه‌ی بێكاریان پێ نادرێت. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه بارودۆخی كاری ئه‌م كرێكارانه له ساڵی ٩٩ هه‌روا نادیاره و ئه‌م ته‌وه‌ره‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
