كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، ده‌چنه تاران و له‌وێ ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵی و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قه‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته له شاری كرمان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كاربه‌ده‌ستان وه‌ڵامێكی ڕوونمان پێ نه‌ده‌نه‌وه، ده‌چینه تاران و له‌وێ درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌ده‌ین. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری ڕه‌چاوكردنی سه‌ختی كار، به‌ستنی قه‌راردادی دائێمی و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م مه‌عده‌نه بوون.