سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی گه‌ڵارێزان، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌ی “بوژنه” له ئه‌هه‌واز، بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ده‌یان كه‌س له هاوكاره‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای فرۆشتنی ئه‌م كارخانه‌یه له ڕێكه‌وتی ١٧ی گه‌ڵارێزان به گرووپی سه‌نعه‌تی “گولڕه‌نگ” و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه بۆ یه‌كێك له ئۆستانه‌كانی تاران یاخود ئیسفه‌هان، نزیكه‌ی ٧٠ كرێكاری به پێشینه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. شایانی باسه، له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا كرێكارانی بێكار كراوی كارخانه‌ی بوژنه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی هاوكاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر كارخانه، فه‌رمانداری ئه‌هواز، ئیداره‌ی گشتی كار و ئۆستانداریی خوزستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.