كرێكارانی كارخانه‌ی “شیری وارنا” له وه‌رامین ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی گه‌ڵارێزان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی كرانه‌وه‌ی كارخانه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی سێنفی و ده‌وڵه‌تیان له وه‌رامین و تاران كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: له ئێستادا نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه به‌دوای داخرانی ئه‌م ناوه‌نده له بارودۆخێكی دژواری گوزراندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه، ئه‌م كارخانه‌یه له ساڵی ٩٧وه هه‌تا ئێستا به بیانووی قه‌رزداری و دابین نه‌كرانی مه‌وادی سه‌ره‌تایی ته‌عتیل كراوه.