سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌ڵارێزان، كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی به‌رفاب بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕه‌زایه‌تیی هه‌زار كرێكاری ده‌ركراوی كارخانه‌ی به‌رفاب كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه له‌ئاست بیلاته‌كلیفیان ده‌ستی پێ كردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه و كرێكارانی ناڕازیی وێڕای داواكاری بۆ چوونه‌وه سه‌ر كار، خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی ماده‌ی ٢٠ی یاسای كارن.