كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی هێپكۆ سه‌باره‌ت به درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئۆستانی سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌ڵام تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی سه‌ره‌نج به خواسته‌كانی كرێكاران نادات و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شیركه‌ت.