كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ”ی ئه‌راك ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، بۆ ١٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆ له‌دژی ڕاگیرانی هێڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی درۆینه‌ی به‌رپرسان، له ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی پێكردووه. شایانی باسه، به‌دوای ده‌ستپێكی ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هێپكۆ، ئۆستانداری ئۆستانی مه‌ركه‌زی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا له‌ڕێگه‌ی تویتێكه‌وه ڕایگه‌یاند: دانی بڕی ٢٠ میلیارد تمه‌ن به كارخانه‌ی هێپكۆ په‌سه‌ند كراوه و یه‌ك لا بووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زیاتر له یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر ئه‌م په‌یامه تێپه‌ڕده‌بێ، به‌ڵام حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆ هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه.