كرێكارانی كارخانه‌ی “چۆده‌ن كه‌ویر”ی خاوه‌ران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌ی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای ته‌عتیل كرانی كارخانه، سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و له ئێستادا بڕی دوو مانگ و نیو له حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه. ده‌شڵێن: خۆیان به بیمه‌ی بێكاری ناساندووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. هاوكات نوێنه‌ری كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند: به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ئێستا و ته‌عتیل بوونی زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی كار، كرێكاران له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌ران به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ژماره‌یه‌كیان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه و له ئێستادا به سه‌ختی بژیوی ژیانیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.