دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌ر كۆنتڕۆڵ هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرز له ئۆستانی قه‌زوێن، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌كرانه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م كارخانه‌یه به بیانووی جۆراوجۆر ته‌عتیل و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی به بێ په‌رداخت كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست فرۆشتنی به‌شێك له ده‌م و ده‌زگای ئه‌م كارخانه‌یه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌به به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.