كرێكارانی كارخانه‌ی تراوێرسی ئه‌ندیمێشك ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوواد، له‌ئاست كه‌مبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و هه‌روه‌ها ته‌عتیل نه‌كرانی كارخانه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، زۆربه‌ی شیركه‌ت و كارخانه‌كان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، كاره‌كه‌یان ته‌عتیل كردووه یاخود به شێوه‌ی نیوه وه‌خت درێژه‌ی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام كرێكارانی هێڵی ڕێگای ئاسنی تراوێرس هه‌روا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی شیركه‌ت ده‌یانتوانی له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه تا كۆتایی ئه‌م قه‌یرانه، كارخانه ته‌عتیل كه‌ن و كرێكارانیش كه‌ڵك له بیمه‌ی بێكاری وه‌رگرن.