كرێكارانی كارخانه‌ی شووشه‌ی قه‌زوێن ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كارخانه‌ی شووشه‌ی قه‌زوێن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كه‌یان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا به‌جێگه‌ی ته‌عتیل كردنی كاتی شیركه‌ت و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری جیدی بۆ پێش‌گرتن له ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه، شیركه‌ت هه‌روا چالاك بوو و هاتووچۆی كرێكارانیش به ئۆتۆبووس ئه‌نجام دراوه.