ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كارخانه و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، جگه له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٦ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه‌ی ٨ مانگیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: ساڵی ڕابردوو زیاتر له ٢٠ جار له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی شار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و داخوازییه‌كانی خۆیان هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون.