ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
یه‌كێك له كرێكاران په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و ٣ مانگ بیمه‌ی كرێكاران هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناوبرد و وتیشی: له مانگی گوڵان ئه‌م كارخانه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌بوو به‌ڵام دواتر بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژ داخرا و به دوای دوو مانگ بێكاری له سه‌رتای مانگی خه‌رمانان تا نیوه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر خه‌ریكی ته‌عمیرات بوون و به دوای ئه‌وه تا كۆتای هه‌ر ئه‌و مانگه، بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ به‌رهه‌م یان هه‌بوو و ئێستا نزیكه‌ی مانگێكه داخراوه و كرێكاران بیلاته‌كلیفن.