ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، جارێكی دیكه كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی ئازه‌رئابی ئه‌راك بۆ چه‌ندمین جار هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون.
ئه‌م كرێكارانه به دوای ڕێپێوان له ئاستی شار و به وتنی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایه‌تیی جارێكی دیكه له ئاست حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و ڕوون نه‌بوونی چاره‌نووسی ئه‌م كارخانه، هێڵی ئاسنی ئه‌مشاره‌یان داخست. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه ئوستانداری مه‌ركه‌زی، له نێو كرێكاراندا به‌ڵێنی دا كه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێ.