كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به به‌ڕێوه‌بردنی لانیكه‌م ٣٠ كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، وه‌بیریان هێنایه‌وه كه بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایای زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ٧ مانگ مابولتهفاوتی ٤ له سه‌دی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له سه‌روبه‌ندی خانه‌نشینی دا به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.