
زیاتر له ٦٠٠ كه‌س له كرێكارانی فوولادین زه‌وب ئامۆل، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، زیاتر له ٦٠٠ كه‌س له كرێكارانی فوولادین زه‌وب ئامۆل كه هه‌ركامیان پێشینه‌ی كاری ٦ تا ١٦ ساڵیان هه‌یه، له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به بیانووی بێ بنه‌ما له سه‌ركار ده‌ركراون. ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه به‌دوای به‌شداری له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و په‌یگیری به‌رده‌وامیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان، به‌ڵام ٦٠٠ كه‌س له‌م كرێكارانه به‌دوای سێ مانگ هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
