کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی سوورشجانی

تداوم اعتراض کارگران شهرداری سورشجانی1

كرێكارانی شاره‌درایی سوورشجانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی گه‌ڵاڕێزان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ئاست سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی شاره‌داریی سوورشجانی له‌ ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی، له‌ئاست له‌خواره‌وه‌ بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حقووقی مانگانه‌یان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری كاریان ناڕازیین. ده‌شڵێن: شاره‌درایی به‌نیاز نییه‌ كه‌ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات و هه‌ر بۆیه‌ تاكاتێك كه‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵناگرن.