كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی “سرێش ئاوای” قوروه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شاره‌درایی سرێش ئاوا پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه كێشه‌ی كرێكاران چاره‌سه‌ر بكات و به‌مه‌به‌سته یه‌كێك له زه‌وییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده بفرۆشێت و حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كان په‌رداخت بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵێنه، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ئێستا و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، چیدی توانای دابین كردنی هه‌زینه‌كانی بژێوی ژیانیان نییه.