كرێكارانی شاره‌داریی ئیرانشار له ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ٨ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتیان نییه و به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆری ئابووری له بواری به‌ڕێوه‌بردنی بژێوی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٣١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه.
