كرێكارانی شاره‌داریی محه‌ممه‌دشار له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، سه‌رۆكی شاره‌داریی محه‌ممه‌دشار، له حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه بڕیاری داوه كه حه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌م بكاته‌وه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی توندی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه شاره‌دار له وڵام به به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه وتوویه‌تی كه “ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت حقووقی من كه‌م بێته‌وه، حقووقی پێرسۆنێلی شاره‌داریش كه‌م ده‌كرێته‌وه”. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه حقووقی ناوبراو نزیك به ٢٠ ملیۆنه و كرێكارێكی شاره‌داریش ته‌نیا ٢ ملیۆن تمه‌نی له مانگ دا حه‌قده‌ست پێده‌درێ.