كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌رخومه‌ینی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵانه‌وه له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی و فه‌رمانداریی ماه‌شه‌هر ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه: له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌دایی خۆ له په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران ئه‌م ناوه‌نده به بیانووی جۆراوجۆر ده‌بوێرن. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و تووشبونی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌م ویرووسه، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی له‌ئاست دابین كردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه هه‌روا كه‌مته‌رخه‌من و هیچ هه‌نگاوێكیان به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه.