به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نجیل له درێژه‌ی ناڕه‌ڕه‌زایه‌تیه‌كان له ئاست باروودۆخی ناله‌باری كار و حه‌قده‌ستی كه‌م و مافه پێشێلكراوه‌كانیان، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه شیركه‌تی په‌یمانكاری و گرێبه‌ستی دایمی بوون.
كرێكارانی په‌یمانیی شاره‌داریی مه‌نجیل كه ژماره‌یان ٣٥ كه‌سه، ڕایانگه‌یاندووه كه به هاتنی په‌یمانكار حه‌قده‌سته‌كانیان هاتووه‌ته خوارێ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه بكه‌ونه باروودۆخێكی ماڵیی خراپه‌وه. كرێكارانی ناڕازی هه‌وه‌رها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه حه‌قده‌ستێك كه له شیركه‌تی واست وه‌ری ده‌گرن زۆر كه‌مه و به‌شی بژێویان ناكات و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه سه‌ختیی كاره‌كه‌یان هاوشێوه‌ی كرێكارانێكه كه گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ و ته‌نانه‌ت ڕه‌سمیان هه‌یه.