ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی كووت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خووزستان كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێتسا له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری وه‌رگرتنی حهقدهستهكانی مانگی ڕه‌شه‌ممه و خاكه‌لێوه و داخوازیه‌كانی ساڵی ٩٨ی خۆیان بوون. به وته‌ی ناڕازیان، شاره‌داریی كووت عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا سه‌رچاوه‌كانی داهاتی شاره‌داری، له‌وانه زێده‌بایی و عه‌وارزی ساخت و ساز كه‌م بوونه‌ته‌وه و ئه‌م شاره‌داریه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ماڵی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.