ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی شیركه‌تی تراوێرس، به نوێنه‌رایه‌تی له هاوكاره‌كانیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گه‌ڵارێزان، چوونه‌ته تاران و له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و گوزه‌رانیان، له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: شیركه‌تی ڕێگای ئاسن ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به پێی ماده‌ی ٤٤ی ده‌ستوور، گه‌وره‌ترین شیركه‌تی خۆی واته “تراوێرس”ی به ١٠ به‌رابه‌ر قیمه‌تی خوارتر له قیمه‌تی خۆی به كه‌سێك به ناوی “ئه‌میرمه‌نسوور خوسره‌وی ئاریا” فرۆشتووه. ده‌شڵێن: ئه‌م كه‌سه ته‌نیا بڕی ٢٠ میلیارد تمه‌نی شیركه‌تی به‌ڕێگای ئاسن داوه. شایانی باسه، به‌دوای سكاڵای كارێكارانی ڕێگای ئاسن له كارفه‌رما، كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی له به‌رژه‌وه‌ندی “ئه‌میرمه‌نسوور خوسره‌وی ئاریا” حوكمیان ده‌ركردووه و له ئه‌نجامی ئه‌م حوكمه، زیاتر له ٧ هه‌زار كرێكارای ڕێگای ئاسن له بیلاته‌كلیفی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.