كرێكارانی شیركه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌هواز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نزیكه‌ی ١٥٠ تا ١٨٠ كرێكاری شیركه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌هواز كه له‌ژێر چاودێری سازمانی پاشماوه‌كانی شاره‌داریی ئه‌مشاره كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا شیركه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌هواز، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك به گۆڕینی په‌یمانكار، به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ناكات. ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه زیاتر له ٨٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ژنن ده‌ڵێن: له‌حاڵێكدا كه قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سازمانی پاشماوه‌كانی شاره‌داریی هه‌یه، به‌ڵام شاره‌داریی ڕایگه‌یاندووه كه هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌كی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ئه‌ستۆ نییه.