
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كرێكاری شاره‌داریی ڕه‌شت له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كه‌س له به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی ناوچه‌ی پێنجگانه‌ی ڕه‌شت له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی سێ شیركه‌تی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن كه هه‌تا ئێستا بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: جگه له حه‌قده‌سته‌كانیان، زیاتر له ١٠ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه، حه‌قده‌ستی كرێكاران زیاد نه‌كراوه و ئه‌م كرێكارانه به پێی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٩٧ له لایه‌ن شوڕای باڵای كاری ڕژیم حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن.
