کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی كڵاله‌

ادامه اعتراضات کارگران شهرداری کلاله

ادامه اعتراضات کارگران شهرداری کلاله

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی كڵاله‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ چه‌ندمین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی گۆڵستان كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی، كێشه‌ی كرێكارانی ئه‌م شاره‌دارییه‌ له‌گه‌ڵ په‌یمانكاره‌كان ئه‌وه‌یه‌كه‌، حه‌قده‌سته‌كان به‌ كاتی خۆی و به‌ته‌واوی به‌ پێی گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان په‌رداخت ناكرێ و هه‌روه‌ها نه‌درانی به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی له‌ ساڵی ٩٣وه‌ كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان پێكی هێناوه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌دارییه‌ له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێكرا.