كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سیمانی لووشان له ئۆستانی گیلان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاریان و هه‌روه‌ها بارودۆخی دژواری به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان به كۆبوونه‌وه له‌م كارخانه‌یه، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌هام دارانی شیركه‌ت له ساڵی ٩٢ به‌هۆكاری نادیار و به پێی ڕاگه‌یاندنی پێشووتر و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی شارستانی روودبار و ئۆستانی گیلان، هه‌ستان و به ته‌عتیل كردنی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه بێكار كراون.