كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی ئاومه‌عده‌نی داماش، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له‌به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه پێشتر به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی كاریان، سكاڵایه‌كیان له ئیداره‌ی كاری شارستانی روودبار له ئۆستانی گیلان تۆمار كردبوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك به ئاڕاسته گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاری ئه‌م كرێكارانه هه‌ڵنه‌گیراوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، له ئێستادا ته‌نیا ٢٠ كرێكار له‌م ناوه‌نده‌دا كار ده‌كه‌ن كه چوار مانگه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی كارخانه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: مۆتاڵباتی كرێكارانی شاغڵ و ده‌ركراوی ئه‌م كارخانه‌یه بریتییه له، دواخرانی بڕی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای پێوه‌ندیدار به مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ، گه‌لاوێژ، خه‌رمانان و ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه: دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه پێوه‌ندی به مانگی پووشپه‌ڕه‌وه بووه كه ئه‌ویش وه‌ك پێشوه‌خته پێیان دراوه.