کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داریی ئه‌هواز

ادامه اعتراضات کارگران اخراجی شهرداری اهواز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌درایی مه‌نته‌قه‌ ٢ی ئه‌هواز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌ز‌به‌ر بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ئاست ده‌ركرانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئۆستانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاریی له‌ئاست‌ خواسته‌كانیان، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و په‌رداخت سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: تا كاتێك كه‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.