كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ئاست وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م كرێكارانه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژه‌وه هه‌تا ئێستا به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگیان به گوێ به‌رپرسان له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی مه‌عده‌نی به‌ردی ئاههكی ته‌خت ئاسمان كۆبوونه‌ته‌وه ده‌ڵێن: كارخانه‌ی سیمانی لووشان له ساڵی ٩٥ به‌ته‌واو ده‌موده‌زگا و كهرهستهكانییهوهوێڕای مه‌عده‌نێكی گه‌وره‌ی به‌ردی ئاهه‌ك، فرۆشترا به په‌یمانكارێك و ناوبراو به‌ڵێنی دا كه سه‌رجه‌م ئه‌م كرێكارانه بێنێته‌وه سه‌ركار، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٤ ساڵ، هێشتا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.