كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ته‌ئمین ئیجتماعی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و یه‌كسان نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ، له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمینی ئیجتماعی لقی ٥ی ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ناڕازییان داوایان له ڕه‌ئیسی ته‌ئمینی ئیجتماعی كرد كه بێته ناویانه‌وه و گوێ به خواسته‌كانیان بدات، به‌ڵام ناوبراو له ئاماده‌بوون له‌ناو ناڕازییان خۆی بوارد و له‌ڕێگه‌ی حه‌راسه‌تی ئیداره‌وه به ناڕازییان ڕاگه‌یاند كه چه‌ند كه‌س له خۆیان به نوێنه‌رایه‌تی باقی كرێكاره‌كان بنێرنه ناو ئه‌م بینایه‌وه. شایانی باسه، ئه‌م ته‌وه‌ره له‌گه‌ڵ دژایه‌تی توندی كرێكاران به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌رپرسان ده‌بێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌شداربووان بێ.