كرێكارانی خانه‌نشینكراوی مۆخابراتی ڕێگه‌ی دووری شیراز له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دی نه‌هاتنی واده و به‌ڵێنیی به‌رپرسان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی فارس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان، خوازیاری وه‌رگرتنی سنهوات و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كه له ١٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به‌هۆی داخرانی شیركه‌ت، له‌سه‌ر كار لاچوونی سه‌هامدار و به‌ڕێوه‌بردنی شیركه‌ت له لایه‌ن “هه‌یئه‌تی پشتیوانی له سه‌نعه‌ت”، به‌رده‌وام بۆ وه‌رگرتنی تووشی كێشه و گرفت هاتوون. به وته‌ی كرێكاران، به پێی به‌ڵێنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له جه‌ره‌یانی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ ئۆستانی فارس قه‌رار بووه كه خواستی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی سه‌نعه‌تی مۆخابراتی ڕێگه‌ی دووری شیراز له ماوه‌ی مانگێكدا جێبه‌جێ بكرێ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پتر له مانگێك له‌و به‌ڵێنیه، هێشتا هیچ هه‌وڵێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نه‌دراوه.