
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،كرێكارانی حه‌مل و نه‌قڵی خه‌لیجی فارس جارێكی دیكه له شاری ئیسلامشار هاتوونه‌ته تاران و به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خسووسی، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی له قه‌راردادی دائێمه‌وه بۆ قه‌راردادی په‌یمانی گۆڕیوه و ئه‌مه بووته هۆی دژایه‌تیی كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، هه‌ر له‌م كاته‌وه كرێكاران به شێوه‌ی به‌رده‌وام به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به قه‌راردادی دائێم بوون.
