ناڕه‌زایه‌تی ٥٠ هه‌زار كه‌سی كرێكارانی جێنێڕاڵ مۆتۆرزی ئه‌مریكا، له حاڵێكدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان بۆ ٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌چوو كه وتووێژی نێوان یه‌كیه‌تی كرێكاران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی شیركه‌تی ئۆتۆمبێلسازی تا ئێستا به ئاكام نه‌گه‌یشتووه.
كرێكاران خوازیاری ئه‌منیه‌تی كاری، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و باشتر كردنی باروودۆخی گرێبه‌سته‌كانیان بوون. شایانی باسه، له ئێستادا وتووێژ بۆ كۆتایی هێنان به‌م مانگرتنه له ئارادایه. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه خاوه‌نكار له كاتی وتووێژدا، حه‌قی ده‌رمان و بێهداشتی كرێكارانی مانگرتووی ڕاگرتووه. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه پێویسته مافی ئینسانیان بپارێزرێ و باروودۆخی كاره‌كه‌یان باشتر بكرێ.