كرێكارانی ڕێكخراوی گواستنه‌وه‌ی موسافیرانی یاسووج، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ئاست دواخرانی بڕی ٩ مانگ حه‌قده‌ست و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی شاره‌داریی له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار چوونه‌ته لای شاره‌دار، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دوای به‌ڵێنی پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌كه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ده‌شڵێن: هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگی ساڵی ڕابردوویان پێ نه‌دراوه و ئه‌مساڵیش ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌یان پێ دراوه و هه‌روه‌ها پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له كۆبوونه‌وه، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.