کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌شی پاشماوه‌كانی سایتی سه‌فیره‌ی ئه‌هواز

ادامه اعتراضات کارگران پسماند صفیره اهواز

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی سایه‌تی “سه‌فیره‌”ی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی و شوڕای شاری ئه‌هواز، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه‌ هه‌تا مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا بێكار بوون و له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه‌. ته‌نانه‌ت سه‌نه‌واتی ساڵه‌كانی ڕابردووشیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. ده‌شڵێن: زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌م به‌شه ژنن و سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌ن و به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.