كرێكارانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ئاست دانانی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته له بوورس له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌ت له شاری كرمان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی دژی دانانی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته له بورسن و ده‌ڵێن ئه‌م كاره، ئه‌منییه‌تی شوغڵی نزیكه‌ی ٣ هه‌زار كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. شایانی باسه، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان به پێی سه‌ختی كار، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و به‌ستنی قه‌راردادی دائێمی، له زومره‌ی خواسته‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌یه.