كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه له‌ئاست نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی ئه‌هواز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، كرێكارانی په‌یمانی، ته‌رحی و شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان زیاتر له حه‌وت مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، حه‌قی بیمه‌كانیشیان له مانگی گوڵانی ساڵی ٩٧وه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: بیمه‌ی ته‌كمیلییان قه‌تع كراوه و بۆ دابین كردنی ده‌وا و ده‌رمانه‌كانیان ده‌بێ به شێوه‌ی ئازاد هه‌زینه‌كان په‌رداخت بكه‌ن.