كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مانگی ڕابردوو نیوه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش به‌هۆی هاوكاری نه‌كردنی بانكی میللی وه‌ك “خاوه‌ن كاری كارخانه” بۆ باشتر كردنیی بارودۆخی ئه‌م ناوه‌نده، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركرابوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می بانكی میللی چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان دواخراوه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه نه ته‌نیا حقووقه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر كاره‌كانیشیان ده‌ركراون.