کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاو مه‌عده‌نی داماش

ادامه اعتراض کارگران آب معدنی داماش

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئاو مه‌عده‌نی داماش كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كارخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ شارستانی ڕوودبار ده‌ستی پێكردووه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان هه‌روا درێژه‌ی بوو.

ناڕازییان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ له‌گه‌ڵ بانكی میللی قسه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌یكه‌ پێش به‌ ته‌عتیل بوونی ئه‌م شیركه‌ته‌ بگیرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و ده‌شڵێن: له‌ ئێستادا سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌ كه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و زیاتر  له‌ سێ مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.