كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته له ئه‌هواز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌ر دیارده و قه‌یرانێكی سرووشتی ده‌بێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستان خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران ببوێرن. ده‌شڵێن: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه نزیكه‌ی هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له‌وانه، چایچی، ته‌رحی، هه‌میشه‌یی، په‌یمانی و ڕه‌سمی، بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. شایانی باسه، سه‌نه‌واتی كرێكارانی ته‌رحی له ساڵی ٩٥وه په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها ٨ مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.