ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌ر ئاب”ی ئه‌راك ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵنه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازیی له‌م شیركه‌ته، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، هێزه‌كانی ئینتزامی ڕژیم به ئاماده‌بوون له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شیركه‌ته، بڵاوه‌یان به كرێكارانی ناڕازیی كردووه و پێشیان به به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانی كرێكارانی ناڕازیی گرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هێزه‌كانی ڕژیم له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ پێش‌گرتن له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران كه‌ڵكیان له گازی فرمێسك‌ڕێژ وه‌رگرتبوو. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م كرێكارانه كه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژیان پێ نه‌دراوه، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بانگ كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.