كرێكارانی كارخانه‌ی ئازه‌رئابی ئه‌راك ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی ئه‌م شیركه‌ته، كۆبوونه‌وه.
له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، هێزه‌كانی پۆلیس له سه‌رڵه‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م شیركه‌ته‌یان گه‌مارۆ داوه و پێشیان له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه له ده‌روه‌ی شیركه‌ت گرتووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی پۆلیس بۆ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێر ١٦٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یان گه‌مارۆ داوه و به گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان.