كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “جه‌لیل” له شاری یاسووج، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حقووقه‌كانیان، له حه‌ساری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له حاڵێكدا كه هه‌تا ئێستا به‌شێك له حقووقی كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه په‌رداخت نه‌كراوه، چه‌ندین وێنه سه‌باره‌ت به فیشی حقووقی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی علووم پزیشكی یاسووج بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نیشان ده‌دات، مانگانه حقووقێكی زۆر ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م زانكۆیه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنان، كارانه و پاداشێكی كه‌متر وه‌رده‌گرن.