
كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ته‌رحی گۆڕانكاری ته‌ندرووستی ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیدامه‌كاریان به بێ قه‌رارداد، نه‌بوونی بیمه و هه‌روه‌ها ئاستی له خواره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان و په‌رداخت نه‌كردنی هه‌ر ئه‌م لانیكه‌می حقووقه له كاتی خۆیدا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ڵگه‌ی كارناسی، كارناسی باڵا و ته‌نانه‌ت دوكتۆڕایان هه‌یه و كاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ڕه‌سمی یه‌كسانه، به‌ڵام كه‌لێنێكی زۆر له نێوان ئه‌وان و كارمه‌ندانی ڕه‌سمی هه‌یه و هه‌ر ئه‌م لانیكه‌می حقووقه‌ش به ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێ. ساڵانه له‌گه‌ڵ یه‌ك یان چه‌ند په‌یمانكار و به‌شێوه‌ی شه‌ش حه‌وت مانگه قه‌راردادی یه‌ك لایه‌نه ده‌به‌سترێت.
