
ڕۆژی سه شه‌ممه ١۳ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی ئوستان كۆهگیلویه و بویر ئه‌حمه‌د، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخیان و بێبه‌شبوون له به‌شداری كردن له تاقیكردنه‌وه‌ی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن له ئاموزش و په‌روه‌رش، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی و ئیداره‌ی گشتی ئاموزش و په‌روه‌رش، خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن و دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان له ئامووزش و په‌روه‌رش بوون. فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی له‌م كۆبوونه‌وه دا هه‌روه‌ها خوازیاری پشتیوانی له مافی دامه‌زراندنیان له ئه‌زمونی نێوخۆیی كه له ڕۆژی ١٠ی ڕه‌شه‌ممه ده‌ستێپێكردووه و تا ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه درێژه‌ی هه‌یه و دواتر له ٢٢ی خاكه‌لێوه ئه‌م ئه‌زمونه به‌ڕێوه‌ده‌چێت بوون.
