ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شۆفیره‌كانی هێڵی “بی ئار تی”ی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبوسڕانیی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانانیان و هه‌روه‌ها وه‌دی نه‌هاتنی واده و به‌ڵێنیی به‌رپرسان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان كه له ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕه‌وه هه‌تا ئێستا له شه‌قامی وه‌لیعه‌سر و له به‌رامبه‌ر “سامانه‌ی یه‌ك و چوار” ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، خوازیاری په‌رداختی گشت حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها دابین كرانی كه‌ره‌سته‌ی پێشگیری له نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ بۆ شۆفیره‌كان بوون. شایانی باسه، له جه‌ره‌یانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان داوه تا له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌وه، بڵاوه به شۆفیره ناڕازییه‌كان بكه‌ن.